كەعبی پێشكەش كردنی پێشنیارێك بۆ دابینكردنی زیاتر لە 20 هەزار پلەی وەزیفی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 27-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشكەش كردنی پێشنیارێك بۆ دابینكردنی زیاتر لە 20 هەزار پلەی وەزیفی ڕاگەیاند بۆ خاوان بڕوانامە باڵاكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند كەعبی لە میانی سەرۆكایەتی كردنی كۆبونەوەیەك لەگەڵ كۆمەڵەی نوخبە و خاوەن تواناكانی عێراق گفتوگۆی سەبارەت بە كۆمەڵێك بەربەست كردووە لەبەردەم خاوەن بڕوانامە باڵاكان، گرنگترینیان تەرخانكردنی پلەی وەزیفی بۆ دەمەزراندنیان.