محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە كەسوكاری غەدرلێكراوانی تاوانە تیرۆریستیەكەی نزیك دەریاچەی سەرسار كە تیایدا ژمارەیەك ڕاوچی لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش شەهیدكران.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە، پێویستە دەستبخەینە نێودەستی یەكتر بۆ پاراستنی سەركەوتنەكان كە بەیەكگرتوویی گەلی عێراق بەدیهات، وتیشی دوبارەبونەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستیانە كە هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری و ئاشتی ئەهلییە لە وڵات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند داعش رێكخراوێكی تاوانكارە و بەبێ جیاوازی هەموانی بە ئامانجگرتووە، ئاماژەی بەوەشكرد لەرێی یاسا و دادگاوە لەهەموو شوێنێك راوەدوی تاوانباران دەكەون.