سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تاوانەكەی سەرسار دەكات

ناوخۆ
  • 23-02-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، ئیدانەی كردەوە تیرۆریستیەكەی نزیك دەریاچەی سەرساری كرد كە شەهیدبوونی ژمارەیەك ڕاوچی دانیشتوی پارێزگای نەفەجەف لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش لێكەوتەوە.
    بەرێزیان ڕایگەیاند، سەركۆنەی دوبارەبونەوەی ئەم جۆرە تاوانە تیرۆریستیانە دەكەین كە تیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و مەبەستیش لێی تێكدانی سەقامگیری و ئاشتیە لە وڵات، داواشی لە هێزە ئەمنیەكان كرد پرۆسەی پێشوەختە ئەنجامبدەن و هەوڵە هەواڵگرییەكانیان چڕبكەنەوە بە تایبەت لە ناوچە ڕزگاركراوەكان بۆ بەرگرتن لە دوبارەبوونەوەی پێشێلكاری ئەمنی و پاراستنی سەركەوتنەكان.
    بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرخۆشی لەكەسوكار قوربانیان كرد بەدەستی غەدر و تاوانی تیرۆریستانی داعش، داواشی لەخۆی گەورە كرد بە بەهشتی بەرینی خۆی شادیان بكات.