وەزیری رۆشنبیری: كاردەكەین بۆ گەڕانەوەی مینحەی رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران

ناوخۆ
  • 22-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر عەبد ئەمیر حەمەدانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگۆزار و شوێنەوار، رۆژی پێنجشەممە، بەڵێنیدا بۆ دوبارە گەڕانەوەی مینحەی رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران، وتیشی ئەو پرسەی لەگەڵ دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران باسكردووە.
    لە میانی پێشوازی كردنی لە وەفدێكی سەندیكای نیشتمانی رۆژنامەنوسان، وەزیری رۆشنبیری رایگەیاندووە، ئەو مینحەیە تەنها بۆ كەسانی شایستەیە بەپێی مەرج و رێنمایی.