محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە سەباح دلێمی وەزیری پلاندانان و شاندی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی گەشەپێدان بەهۆی رۆڵی وەزارەتەكەیان لەرێگەی دانانی پلان و بۆچونەكان كە بوژانەوەی ئابوری و مرۆیی لە عێراق بەدیدێنێت، بە هاوكاری لایەنە پشتیوانەكان، باسیش لە دۆسیەی تێكەڵبوونی دەسەڵاتەكان لە نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت كرا.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بەهێزكردنی ئەدا و جێبەجێكردنی پرۆژە وەبەرهێنەكان و بەرزكردنەوەی توانیان، و پێشنیاری پرۆژەی ئیستراتیجی كە هاوشان بێت لەگەڵ قۆناغی بنباتنانەوە كە وڵات رووی تێكردووە.
هەر لەدیدارەكەدا چاودێری كردنی دۆسیەی هاریكای نێودەوڵەتی خرایەڕوو ئەوەی پەیوەندی بە بەخشینی كۆمەك و هوكاری تەرخانكراو هەیە بۆ پرۆژەكانی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان، و ئەو ناوچانەی بەدەست كەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن.