باڵیۆزی ئێران: رۆحانی مانگی ئازاری داهاتوو سەردانی عێراق دەكات

  • 21-02-2019, 00:00
  • +A -A

    تاران – بەدواداچونی ا ه ع
    ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران مانگی ئازاری داهاتوو سەردانی عێراق دەكات.
    بریاریشە لەسەدانەكەیدا وتوێژ لەگەڵ گەورە بەرپرسان بكات بەمەبەستی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و ئاڵوگۆڕی بۆچونەكان سەبارەت بە گرنگترین پرسە ئەقلیمی و نێودەوڵەتیەكان كە جێی بایەخی هاوبەشن، ئەوەش بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران "فارس".