بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پێگەیشت، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە تاوتوێی فراوانكردنی پەیوەندی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرا لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی بەرژەوەندیە هاوبەشەكانی هەر دوو گەلی عێراقی و سعودی بەدیدەهێنێت و پارێزگاری لە ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە دەكات.
شا سەلمان تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی سعودیە بۆ عێراق و پەرۆشی بۆ ئەمن و ئاسایشی و پێشكەوتنی، و نوێكردنەوەی پشتیوانی بۆ هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق.