بەغداد – ا ه ع
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی، رۆژی چوارشەممە، ئەو هەوڵانەی رەتكردەوە كەباس لەوە دەكەن كە كەسێكی سەر بە حەشدی شەعبی تەقەی لە هاوڵاتیان كردبێت لە ناوچەی نەهزە لە ناوەراستی بەغداد.
ئەو بەرێوەبەرایەتییە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند چەند ماڵپەرێكی تۆری كۆمەڵایەتی هەواڵێكیان بڵاوكردەوەتەوە گوایە كەسێك تەقەی لە هاوڵاتیان كردوە لە ناوچەی نەهزە لە ناوەراستی بەغداد و دوو كەسی بریندار كردوە و تەقەكەرەكەش سەر بە حەشدی شەعبییە، لە كاتی دەستگیر كردنیشی لەلایەن هێزەكانی پۆلیس، هاورێكانی رزگاریان كردووە.
ئەو بەرێوەبەرایەتییە تەئكید دەكاتەوە ئەو كەسە بەهیچ جۆرێك سەر بە حەشدی شەعبی نییە، وەزارەتی ناوخۆش رێوشوێنی پێویستی دەحەق بەو كەسە گرتوەتەبەر.