بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ هەینی بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان كرد لەبەرامبەر ئەو كردەوە تیرۆریستیەی كە لە ناوەندێكی رۆشنبیری لە كابۆلی پایتەخت رویدا و دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، تەئكیدیشی لەسەر پشتیوانی گەلی عێراق بۆ گەلی ئەفغانستان لە دژی گروپە تیرۆریستیەكان كردەوە. فوئاد مەعسوم لە بەیانێكی سەرۆكایەتیدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، تەئكیدی لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانی گەلی عێراق بۆ گەلی ئەفغانستان لە دژی گروپە تیرۆریستیەكان كردوەتەوە و رایگەیاند عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە دەكات كە پێچەوانەی هەموو شەریعەتی دین و بەهای مرۆڤایەكانە.