محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش دەكات كە هاوڵاتیانی مەدەنی كراونەتە ئامانج لە كاتێكدا بەدوای بژێویاندا دەگەڕان لە بیابانی ئەنبار.
بەرێزیان جەتیشی كردەوە لەسەر گرنگی راوەدونانی ئەندامانی ئەو رێكخراوە لە قوڵایی بیابانی خۆرئاوا و لەناوبردنیان بە شێوەیەكی كۆتایی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە هاوڵاتیان كرد نەچنە قوڵایی ئەو ناوچە بیابانییەی كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەكاندا نیین، بە پێچەوانەوە دەبنە نێچیریرێكی ئاسانی تیرۆریستان، و رێگەیان پێنەدەن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و ئەمن و ئاسایشی ناوچە ڕزگاركراوەكان تێكبدەن.