سه‌رۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢٠١٩/٢/١٩ له كۆشكى سه‌لام له به‌غدا پێشوزایكرد له مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى پێشووتری ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
لەو دیدارەدا باس له پێویستى تێپه‌ڕاندنى ناكۆكییه سیاسییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌کان کرا به‌پشت به‌ستن به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ به‌دیهێنانى ئارامی و ئاسایش و زه‌مینه خۆشکردن بۆ جێبه‌جێکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ت به شێوه‌یه‌ک که خزمه‌تگوزاری پێویست پێشکه‌شی هاووڵاتیان بکرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا مه‌شهه‌دانى رۆڵ و هه‌وڵى به‌رچاوى سه‌رۆك كۆمارى به‌رزنرخاند له پته‌وكردنى پێگه‌ى عێراق له رووى سیاسیه‌وه هه‌روەها ئاماژه‌ی به رۆڵی سه‌رۆک کۆمار کرد له هه‌وڵه‌کانی بۆ كرانه‌وه‌ى عێراق به‌رووى وڵاتانى دراوسێ و جیهاندا.