بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ یەكشەممە لە نوسیتگەی تایبەتی خۆی پێشوازیكرد لە فەرماندەی هێزەكانی سوپای ولایەته یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ جۆزیف فۆتیل بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی راهێنانی هێزەكان و شەڕی دژ بە داعش كرا، لەگەڵ گۆڕانكاریە ئیجابیەكان لە عێراق و هەوڵەكانی حكومەت بۆ پتەوكردنی بواری ئەمنی و سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی شارە رزگاركراو و زیانلێكەوتوەكان، و هەوڵەكان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لە سوریا.