سلێمانی – ا ه ع
رێڤكین هروری بەتەمەنترین پەرلەمانتار سبەنێ 18ی شوباتی بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كردستان دیاری كردوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 30-9 ساڵی رابردوو، تا ئێستاش كۆبونەوەی لایەنەسیاسیەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە.
لە وتوێژەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رێكەوتنی كۆتاییان واژۆكردوە و كۆبونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هیچ جۆرە رێكەوتنێكی لێنەكەوتوەتەوە.