بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی پەروەردە رۆژی شەممە تەئكیدی كردەوە رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانەكان دەسپێدەكاتەوە.
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ی ڕاگەیاند دەام پێشتر بریاری لەبارەوە دراوە و هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
وتیشی وەزارەتەكەیان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ سەندیكای مامۆستایان هەیە و هیچ دابڕانێك روی نەداوە.