عەبدولمەهدی پێشوازی لە هەوڵی كۆمپانیای B.P بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا دەكات

ناوخۆ
  • 14-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، رۆژی چوارشەممە، پێشوازی كرد لە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمەڵە كۆمپانیای نەوتی بەریتانی (بریتیش پترۆلیۆم) كە حەزی خۆی نیشانداوە بۆ كاركردن لە عێراق.
    هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی قۆناخ و پلانی پرۆژەكانی ئێستا و داهاتوو كرا كە لە عێراقدا جێبەجێی دەكات.
    لەوبارەیەوە سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە هەوڵی كۆمپانیای B.P  بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا.