وەزارەتی دارایی پێدانی پلەی وەزیفی بەشێوەیەكی فەرمی دەستپێكرد

ناوخۆ
  • 12-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع – نەسار حاج
    وەزارەتی دارایی ئەمرۆ دووشەممە، پێدانی پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2019 بەپێی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بەشێوەیەكی فەرمی دەستپێكرد.
    لەوبارەیەوە ماهر بەیاتی پشكنەری گشتی وەزارەتی دارایی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق "ا ه ع" ڕایگەیاند بودجە بە فەرمی بڵاوكرایەوە لە ئێستادا واجبە جێبەجێكردنی لەلایەن هەموانەوە.
    وتیشی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەركراوە و گەشتاندنی بۆ كراوە.