سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وە و جه‌ختیان له‌ پێویستی پابه‌ندبوون به ‌ده‌ستوور کردەوە

  • 12-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئێوارەی دووشەممە  له ‌كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران د. عادل عەبدولمەهدی.
    له ‌میانی كۆبوونەوەكەدا باس لەدوا پێشهات و گۆڕانكارییە ئەمنی و سیاسییەكان كرا، هاوكات باس له ‌پێویستی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كرا لە پێناو باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی هاونیشتمانیان.
    ھەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لە بارەی یەكخستنی دید و بۆچوونی هێزە سیاسییەكان سەبارەت بە جیاوازییەكان و پاراستنی سەروەری و بنەما نەگۆرەكان بەگوێرەی دەستوور و سەرخستنی بەرەژەوەندی نیشتمانی بەسەر بەرژەوەندی حزبیدا، ھاوكات بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیھان دووپاتكرایەوە.