بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی گۆڕانكاریە سیاسیەكانی وڵاتیان كرد، و گفتوگۆی كوتلە سیاسیەكان؛ بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلاییكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی كە ماون، لەگەڵ رێگەكانی پشتیوانی لە حكومەت؛ لە پێناو جێبەجێ كردنی بەرنامەكەی و پتەوكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت.
گفتوگۆشیان كرد سەبارەت بە هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە، لەگەڵ چالاككردنی رۆڵی چاودێری بەمەبەستی بەهێزكردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ریشەكێش كردنی گەندەڵی لەرێی كاراكردنی لیژنەكانی پەرلەمان و یەكلایی كردنەوەی سەرۆكەكانی.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەمواركردنەوەی كرا.