بەغداد ا ه ع
بەرێز عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە راوێژكاری تایبەت و ڕاوێژكاری سەرۆكی تیمی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش و كۆكردنەوەی بەڵگە و نیكول خوری شارەزای یاسایی لە تیمەكە.
مەرجەعی باڵا پێشوازی لە پێكهێنانی ئەو لیژنەیە كرد و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی ئەرشیفكردنی تاوانەكانی داعش هاوشێوەی نازییەكان لەگەڵ گرنگی لێپرسینەوە لە تاوانباران و ئاگاداكردنەوەی جیهان لە ئاستی مەترسیەكانی ئەو تیرۆریستانە لەسەر مرۆڤایەتی.