ئەبوهێل: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەستی كردووە بە لابردنی بەربەستەكانی گەیشتن بەسەرجەم پێكهاتەكانی عێراق

ناوخۆ
  • 21-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە میانی وتەیەكیدا كە لە كۆنگرەی نیشتمانی سەبارەت بە ڕاگەیاندن و كەمایەتیە دینیەكان لە عێراق، ئەمرۆ دووشەممە، پێشكەشی كرد ڕایگەیاند:" تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەستی كردووە بە لابردنی بەربەستەكانی گەیشتن بەسەرجەم پێكهاتەكانی عێراق".
     ئەبوهێل لەو كۆنگرەیەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ئامادەی بوو وتیشی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەسەرجەم دامەزراوەكانیەوە دەستی كردووە بە لابردنی بەربەستەكانی گەیشتن بەسەرجەم پێكهاتەكانی عێراق، لەوبارەیەوە دەستیكردووە بە دەركردنی رۆژنامەیەك بە زمانی كوردی و رۆژنامەیەكی تریش بە زمانی توركمانی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان لە ئاژانسی هەواڵی عێراق بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی و ئینگلیزی و توركمانی، لەگەڵ نوێكردنەوەی كەناڵەكانی زمانی كوردی و توركمانی و هەوڵی دروستكردنی كەناڵێكیش دەدات بە زمانی سریانی.