عەبدولمەهدی: دەتوانین چارەسەری سەرجەم كێشەكان بكەین و ئایندەیەكی گەش بنیات بنێین

ناوخۆ
  • 21-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران تەئكیدی كردەوە عێراقیەكان دەتوانن چارەسەری سەرجەم كێشەكان بكەن و ئایندەیەكی گەش بنیات بنێن، ئێمەش گەشبینین بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستكەوتانە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند:  عادل عەبدولمەهدی لە میانی ئامادەبوونی لە كۆربەندی داهێنەرانی عێراق داوای كرد دەبێت مامانەمان بە خۆمان و تواناو لێهاتویی عێراقیەكان بێت و پشت بە دۆزینەوەی رێگەچارەی دەرەكی نەبەستین و سەرجەم بەربەست و ئەو یاسایانە لاببرێن كە رێگرن لەبەردەم پێشكەوتنەكان.