بەغداد – ا ه ع
نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ئەمرۆ شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار.
بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی مالیكی، لە دیدارەكەدا تاوتوێی ئایندەی پرۆسەی سیاسی و دوا گۆڕانكاریەكان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت كرا.
هەردوولاش تەئكیدیان كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی پرۆسەی سیاسی و چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هێزە سیاسیەكان، و پەلەكردن لە تەواوكردنی كابینەی حكومەت و دەنگدان لەسەر ئەو وەزارەتانەی ماون.