بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغداد و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا پەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات خرایەڕوو، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاوكارییەكان لە نێوان بەغداد و ئەنكەرە لە دۆسیەی ئاو و وەبەرهێناندا.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان كرا لەگەڵ ئەو پارێزگایانەی بەدەست كەمی خزمەتگوزارییەكان دەناڵێنن، و گفتوگۆكردن سەبارەت بە پێشخستن و چالاككردنی جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لە میانی دیدارەكەدا حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پتەوكردنی پەیوەندی و هاوكاری و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی، و پەیوەندییەكان كراوە و هاوسەنگبن لە چوارچێوەی بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش.
لایخۆیەوە یەڵدز تەئكیدیكردەوە لەسەر پشایوانی گەورەی وڵاتەكەی بۆ عێراق، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی فراوانكردنی دەروازەی هاوكاری لەسەرجەم بوارەكان.