سەرۆك كۆمار لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی حزبی شیوعی عێراق تەئكید دەكاتەوە لەگرنگی سازانی نێوان هێزە سیاسیەكان

  • 17-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە ئەمینداری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق رائد فەهمی و شاندی یاوەری.
    لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح دووپاتی گرنگی لێكگەیشتنی نێوان هێز و فراكسیۆنە سیاسییەكان كرد بەجۆرێك كە لەئاست خواستەكانی گەلی عێراق و سەقامگیری و پێشكەوتنی وڵاتدا بێت، هاوكات بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور كردەوە وەك تاكە مەرجەعی سەرەكی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
    لای خۆیانەوە شاندی میوان هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریان بەرز هەڵسەنگاند له ‌پاراستنی یەكریزی نیشتمانی و پیادەكردنی زمانی دیالۆگ و لێكگەیشتن بۆ چارەسەری گرفت و تەنگەژەكان كە رێگرە‌ له ‌بەرەوەپێشچوونی عێراقێكی دیموكرات.
    لەمیانی دیدارەكەدا باس له ‌پێشهاتەكانی دۆخی عێراق بە ‌گشتی و پشتیوانی له ‌كارنامەی حكومەت و پەلەكردن لەپێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان كرا.