بەیروت – ا ه ع
محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە، لە بەیروت چاوی كەوت بە احمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و تاوتوێی چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەشیان كرد، بەتایبەت رۆڵی داهاتووی عێراق لە كۆمكاری عەرەبی.
لەوبایەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند، لە پەراوێزی كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوە و وەزیرانی پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی ئابوری، وەزیری دەرەوە لە بەیروت چاوی بە ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كەوت و تاوتوێی چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەشیان كرد، بەتایبەت رۆڵی داهاتووی عێراق لە كۆمكاری عەرەبی.