كەعبی داوادەكات پەلەبكرێت لە تەواوكردنی مامەڵەی زیانلێكەوتوان

ناوخۆ
  • 16-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    حەسەن كەریم كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە ئەندامانی لیژنەی ناوەندی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی هاندا چاو بەسەرجەم داواكاری هاوڵاتیان و زیانلێكەوتوان بخشێننەوە و لە زوترین كاتدا مامەڵەكان تەواوبكەن بە تایبەت پارێزگا رزگاركراوەكان، تەئكیدیشی كردەوە سروشتی كارەكەیان مرۆییە زیاتر لەوەی ئیداری بێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیانناكەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە رایگەیاند كەعبی لە میانی سەردانێكیدا بۆ بارەگای لیژنەی ناوەندی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان و نوێنەری وەزارەتەكان، ڕایگەیاند پەلەكردن لە تەواوكردنی مامەڵەكان كاریگەری ئیجابی دەبێت لەزو گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچە زیانلێكەوتوەكان.