بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لە نوسینگەی تایبتەی خۆی پێشوازی كرد لە هولین زاو ئەمینداری گشتی یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكان.
سەرۆك وەزیران تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پێدانی حكومەت بە تەكنەلۆژیای پەیوەندیەكان تا لەلایەن سەرجەم وەزارەت و كەرتی تایبەتەوە بەكاربهێنرێت.
ئەو بەرپرسە نێودەوڵەتییەش هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی بەرزنرخاند لە بواری بەروپێشبردنی پەیوەندییەكان، هیوای خۆشی نیشاندا عێراق پێشكەوتنی زیاتر لەسەرجەم بوارەكان بەدیبهێنێت.
ئامادەیی یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكانیشی نیشاندا بۆ پشتیوانی و بەروپێشبردنی تەكنەلۆژیای پەیوەندییەكان لە عێراقدا.