سەرۆك كۆمار داوای یەكخستنی ریزی نیشتمانی و پتەكردنی گفتوگۆ دەكات

ناوخۆ
  • 15-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    د. بەرهەم ساڵح  سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ سێ شەممە  لە كۆشكی سەلام له ‌بەغدا پێشوازیكرد لە شێخ تەقی مەولا و ژمارەیەك كەسایەتی پێكهاتەی توركمانی.
    له ‌میانی دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح جەختی لە بەهێزكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و بونیادنانی وڵات كرد لە رێگەی بەشداری هەموو پێكهاتەكان بۆ بەرجەستەكردنی سەقامگیری و فەراهەم كردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان، هاوكات بەرێزیان تەئكیدی لە پاراستنی مافی تەواوی پێكهاتەكان كردەوە بۆ پیادەكردنی ڕۆڵی كاریگەریان لەخزمەتی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و دەستەبەركردنی مافەكانی پێكهاتەی توركمان.
    لە لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەكە رێز و سوپاسی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی لە پای هەڵوێستەكانی لە پشتگیری توركمان و پێكهاتەكانی تر بە گوێرەی دەستوور، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت دووپات كردەوە.