بەغداد – ا ه ع
ئەمانەی بەغداد، ئەمرۆ سێشەممە، ڕایگەیاند بەربەستی كۆنكرێتی شەقامەكانی مەنسوڕ و شوعلە لە بەری كەرخ لە پایتەخت لابران.
ئەمانەی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بەربەستی كۆنكرێتی شەقامی شێخ زاڕی و بەردەم بانكی رەشید و كۆمەڵگەی وەزیران لە گەڕەكی قادسیە و شەقامی قادە لە گەڕەكی عەدل و لە چوارچێوەی شارەوانی مەنسور لابراون.