بەغداد – ا ه ع
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهەی دیوانییە دوو بەرپرس بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل ئاشكرا دەكات.
ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، ئەمرۆ سێشەممە، ڕایگەیاند بەرێوەبەری بانكی رافیدەینیان لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كردووە هاوكات بەرێوەبەری ژمێریاری نەخۆشخانەی فێركاری دیوانیەش لە شوێنی تاوانەكە ئامادەبووە.
وتیشی ئەو دوو تۆمەتبارە رەوانەی دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.