بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران تەئكیدی كردەوە فەرەنسا وڵاتێكی دۆستی عێراقە و پەیوەندییەكان لەگەڵیدا زۆر گرنگە بەهۆی ئەو رۆڵە بەهێز و ناوازەیەی هەیەتی، چاوەروانیش دەكەین بەشداری و هاریكاری فراوانی هەبێت لە بوارەكانی ئابوری و خزمەتگوزاری و رۆشنبیری و خوێندن، و هەماهەنگی سەبارەت بە پشتیوانی ئەمنی و ئارامی ناوچەكە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند عەبدولمەهدی لە میانی پێشوازی كردنی لە جان ئیف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تەئكیدی كردەوە ئەزمونی دیموكراتی عێراق بە قازانجی سەرجەم عێراقیەكان پتەودەبێت و پێشكەوتن بەدەست دەهێنێت، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ فەرەنسادا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تەئكیدی كردەوە ئەوان بۆ پشتوانی سەردانی عێراقیان كردووە، وتیشی پشتیوانی عێراق دەبن لە ئاوەدانكردنەوە هاوشێوەی پشتیوانییان لە تێكشكاندنی تیرۆر.