بەغداد – ا ه ع
جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ دووشەممە، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) رایگەیاند: حسەن كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی هاورێی كردووە.