حەداد ستایشی كاری نیشتمانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات لەو ماوەیەی ئەبو هێل سەرۆكایەتی تۆڕەكەی وەرگرتووە بەڵێنیش دەدات پشتیوانی لە بودجەكەی بكات

ناوخۆ
  • 13-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی گوتاری نیشتمانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات لەو ماوەیەی ئەبو هێل سەرۆكایەتی تۆڕەكەی وەرگرتووە بەڵێنیش دەدات بەدواداچوون بۆ داواكاریەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بودجەی ساڵی 2019 بكات و پشتیوانی لە بودجەكەی بكات بۆ بەرەوپێشبردنی كارەكانی.
    حەداد بەسەرۆكایەتی وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد و لەلایەن موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پێشوازی لێكرا. حەداد لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ستایشی رۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد لە بڵاوكردنەوەی گەشتی هەواڵەكان و ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەبارەی سەرجەم پێكهاتە نەتەوەییەكان و بەیەك چاو ڕوانین لەهەموان.
    لای خۆیەوە ئەبو هێل كاری بەرێوەبەرایەتییەكانی بۆ وەفدی پەرلەمانی رونكردەوە و ڕایگەیاند "وەفدی میوان سەرسامی خۆیان نیشانداوە بە پێشكەوتنەكانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی عێراقی" .
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاشیگەیاندووە لە رێی كەناڵەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقەوە گوێبیستی كێشە و گرفتەكانی گەلی عێراق دەبێت، ئەوەش سەركەوتنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەسەلمێنێت لەگەیاندنی پەیامەكەی بەبێی پەراوێز خستنی هیچ پێكهاتەیەك.