حەلبوسی: بودجەی ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت

ناوخۆ
  • 13-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، تەئكیدی كردەوە بودجەی ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت لە روی تەرخانكردنی پارە بۆ پارێزگاكان.
    لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران  ڕایگەیاند حەلبوسی بە سەرۆكایەتی وەفدێنی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای بابل-ی كرد و لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا كۆبویەوە.
    حەلبوسی تەئكیدی كردەوە بودجەی ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت لە روی تەرخانكردنی پارە بۆ پارێزگاكان، ئاماژەی بەوەش كرد ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات پێداویستیەكانی بابل و سەرجەوم پارێزگاكان دەستەبەر بكات.