حەلبوسی ئیدانەی تەقینەوەكەی قائیم دەكات: پێویستە پەلە بكرێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە بۆ راگرتنی دوبارەبونەوەی پێشێلكارییەكان

ئەمنی
  • 11-01-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە ئەمرۆ هەینی بازاڕای قەزای قائیمی كردە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
    بەرێزیان لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانی داوای كرد رێوشوێنی راستەقینە و بەپەلە بگیرێتەبەر؛ بۆ ڕاگرتنی دوبارەبونەوەی پێشێلكارییەكان لە پارێزگا رزگاركراوەكان، لە رێگەی بەهێزكردنی توانای هەواڵگری، و زیادكردنی توانای هێزە ئەمنیەكان.
    وتیشی: دوبارەبونەوەی تەقینەوە تیرۆریستیەكان لە ناوچە رزگاركراوەكان هێمایەكی ترسناكە پێویستە حەزەری لێبكرێت، بۆ ئەوەی ئەو خوێنە بەفیرۆ نەچێت كە لە سەركەوتنی ڕزگاركردنی ئەو ناوچانەدا درا.
    دوبارە داوای زیادكردنی ژمارەی هێزە ئەمنیەكانی لەو ناوچانەدا كرد، بەتایبەت پۆلیسی ناوخۆیی، و بەشداریكردنی رۆڵەكانی ئەو ناوچانە بۆ پاراستنی ئەمن و ئارامی.