بەڕێز سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی پێنج شەممە ١٠|١|٢٠١٩ دوای سەردانێكی سەركەوتوو بۆ وڵاتی قەتەر گەیشتەوە شاری بەغداد.
لە سەردانەكه‌یدا بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆی فراوان و دۆستانه‌ی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حمه‌د میری قەتەر و گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئه‌نجامدا كە تیایدا پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و په‌ره‌پێدانی ئاستی هاریكاری و دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه و جیهان تاوتوێكرا.