بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بێژین زنگنە وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، سەرۆك وەزیران تەئكیدی كردوەتەوە لە قوڵایی پەوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پتەوكردنی لەو بوارانەی خزمەت بە هەردوو گەل دەكات لە پێش هەموشیانەوە نەوت و غاز.
لای خۆیەوە وەزیری نەوتی ئێران هیوای خواست هاوكاری نێوان هەر دوو وڵات فراوانتر بكرێت.