له‌رێورەسمێکی پڕ شکۆدا ئه‌مڕۆ ٢٠١٩/١/١٠ لە دۆحە، میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د پێشوازی له‌سەرۆك كۆماری عیراق د. بەرهەم ساڵح کرد.
لە دەسپێكی ئه‌و مه‌راسیمه ره‌سمیه‌دا سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح و شێخ تەمیم بن حەمد له‌گه‌ڵ سرودی نیشتمانی عێراق و قەتەر، پاسەوانی شەرەفیان ئەنجامدا.
پاشان بەڕێزان سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و شێخ تەمیم حه‌مەد میری قەتەر بە ئامادەبوونی وەفدی ھەردوولا كۆبوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیانكرد له باره‌ی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی هەردوو وڵات و فراوانكردنی ئاستی هاریكاری كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبه‌شی عیراق و قه‌ته‌ر بکات.
لە میانی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له لایه‌ن میری قه‌ته‌ره‌وه لێی کرا، سەرۆك به‌رهه‌م ساڵح رایگەیاند عێراق هەوڵدەدات باشترین پەیوەندیی ناوچه‌یی بەبێ جیاوازی بنیادبنێت، سوریش دەبێت لە سەر بەردەوامبوونی رۆڵی سه‌ره‌کی خۆی بۆ بەیەك گەیاندنی گەلانی ناوچەكە بۆ ئه‌وه‌ی نەبێته گۆڕەپانی ململانێ، به‌ڵکو ئاسایش و ئارامی تێدا به‌رقه‌رار بێت و خه‌ڵکه‌که‌شی سود له خێر و بێره‌که‌ی ببینن.
له‌م روه‌وه سەرۆك كۆمار داوایكرد تۆڕێكی پەیوەندی هاوبەش دروست بكرێت لە پێناو لێكتێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی بنیادنەرانە كە یارمەتی وڵاتانی ناوچه‌که بدات بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه دوور له گرژی و ئاڵۆزی، سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئکیدیشی کرده‌وه له سایه‌ی ئارامی و په‌یوه‌ندی سیاسی هاوسه‌نگ ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ره‌خسێت که باشتر خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی بکه‌ین و خیرو بێرو داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه له جیاتی شه‌ڕو ماڵوێرانی بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ته‌رخان بکرێت.
لە درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هەردوو بەڕێزان سەرۆك كۆمار و میری قەتەر بیرورایان ئاڵوگۆڕكرد لەبارەی پێشهاته سیاسی و ئەمنیەكانی ناوچه‌كه و جیهان و پێویستی زاڵبوونی زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی و رێگرتن له دەستوەردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان.
لەلای خۆیەوە میری قەتەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە رووی سیاسی و ئەمنی و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لە زۆربەی بوارەكان دووپاتكردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەیكرد كە قەتەر هاوشانی عێراق دەوەستێت و پشتیوانی لێ دەكات لە پێناو پەرەپێدانی ئاشتی و ئارامی و هێنانەدی پێشكەوتن لە زۆربەی بوارەكاندا به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایەنی عێراقی هەریەك لە محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوە و نوری دیلێمی وەزیری پلاندانان و د. محەمەد هیشام عانی وەزیری بازرگانی و د. عەبد ئەمیر حەمدانی وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوار و ژمارەیەك لە لێپرسراو و راوێژكاران ئامادەبوون، لایەنی قەتەریش هەر یەك لە شێخ محەمەد كوری عەبدولرەحمانی دوەم سەرۆك وەزیر و وەزیری دەرەوە و شێخ خالد كوڕی خەلیفەی دووەم سەرۆكی دیوانی ئەمیری و سەڵاح كوڕی غانم وەزیری رۆشنبیری و وەرزش و عەلی كوڕی ئەحمەد وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ساڵح كوڕی محەمەد نابت سەرۆكی دەزگای پلاندانان و سەر ژمێری ئامادەبوون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات