بەتریكی كلدان لە جیهاندا خەڵاتی ئەبو هێل دەكات لەبەرامبەر هەوڵەكانی لەمساڵدا بۆ گواستنەوەی قەداس و جەژنی مەسیحیەكان و ئاماژە بە پێشكەوتنەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات

ناوخۆ
  • 10-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    ماردینال لویس رۆفائیل ساكۆ بەتریكی كلدان لە عێراق و جیهان خەڵاتی موجاهید  ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد لەبەرامبەر هەوڵەكانی لەمساڵدا بۆ گواستنەوەی قەداس و جەژنی مەسیحیەكان و ستایشی پێشكەوتنەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد.
    ئەوەش لە میانی پێشوازی كردنی لە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەتریكیەی بابل.
    بەرێزیان ئاماژەی بەو پێشكەوتنانە كرد كە لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەدیهاتووە دوای ئەوەی ئەوەی ئەبو هێل پۆستی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی وەرگرتووە.
    لای خۆیەوە موجاهید ئەبو هێل خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ دەرفەتی چاوپێكەوتنی بە بەتریك ماردیناڵ لویس رۆفائیل و گوێبیستی رێنماییە بە نرخەكانی.
    ئەبوهێل ئامادەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی نیشاندا بۆ دامەزراندنی كەناڵی عێراقیەی سریانی دوای سەركەوتنی لە كردنەوەی كەناڵەكانی كوردی و توركمانی بەمەبەستی تەواوكردنی پرۆژەی نیشتمانی.
    لە كۆتایی دیدارەكەش بەتریك قەڵغانی تایبەت و داهێنانی بەخشیە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و ئەو كارمەندانەی لە تۆڕەكە كاردەكەن.