بەغداد – ا ه ع
رۆژی پێنج شەممە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) رایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دەستپێكردنی دانیشتنی پەرلەمانی راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد رێژەی یاسایی تەواو بووە و گرنگترین بڕگەی دانیشتنەكەش بودجەی گشتیە كە لە كارنامەی دانیشتنەكە جیگیر كراوە.