سەرۆك كۆمار بەسەردانێكی ره‌سمی گەیشتە قەتەر

  • 10-01-2019, 00:00
  • +A -A

    سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١/٩ بەڕێز سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح  لەسەر بانگهێشتی شێخ تەمیم كوڕی حمەد میری دەوڵەتی قەته‌ر بەسەردانێكی فەرمی  گەیشتە دوحە.

    لەمیانی سەردانەكەیدا، سەرۆک کۆمار له‌ لایه‌ن میری قەتەر و گەورە لێپرسراوانی قەتەر به‌ ره‌سمی پێشوازی لێده‌کرێت و دیدار و کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات،  هاوكات له‌و سه‌ردانه‌دا پێشهاتە سیاسی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیه‌کانیش تاوتوێ دەكرێن.