محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی هێزە ئەمنیەكان كرد بە بۆنەی یادی 97 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیس، و بە چاوی ئێشكگر بۆ پاراستنی ئاسایش وڵات لەقەڵەمی دان.
حەلبوسی لە دەقی پیرۆزباییەكەیدا دەڵێت:
جواتنترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی دەزگای پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەم، چاوی ئێشكگر بۆ نیشتمان، بە بۆنەی جەژنی نەوەت و حەوتەمینیان، قوربانیدان و ئازایەتییان جێگای رێز و پێزانینی كۆی جیهانە بۆ لێدانی داعش و تاوانی رێكخراو و پاراستنی ئەمن و ئاسایش.
ئەو ئاساییش و ئارامییەی لە عێراقدا بەدیهاتووە لە سایایەی خوێن و قارەمانێتی هاتوەتە ئاراوە لە پێش هەمویانەوە هێزە ئەمنیەكان بە تەواوی بەش و پێكهاتەكانیەوە، هەزار سڵاو بۆ ئەفسەران و دەرەجەداران و كارمەندانی پۆلیس لە جەژنی نیشتمانیاندا.
خوازیارین لەم بۆنە ئازیزەدا رۆڵەكانی گەلی خۆڕاگر پشتیوانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكانی تربن و هاوكاریان بن بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر كە هەوڵ دەدات یەكریزی تێكبدات و ئەمن و ئاسایشی وڵات بشێوێنێت و پارێزگاری لەسەركەوتنەكەمان بكەین دوای ئەوەی دەرفەت نەدرا ناكۆكی و دوبەرەكی لە نێوان پێكهاتەكانی گەل دروستبكرێت.