محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەفدی هاورێی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و واشنتۆن كرا لەگەڵ كاراكردنی هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات، بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ دەستپێكردنی قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە دوای كۆتاییهێنان بە تیرۆریستانی داعش