بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە عەبدول ئەمیر حەمەدامی وەزیری رۆشنبیری.
لەسەرەتای دیدارەكە هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیر خواست لە ئەركە نوێكەی، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی سەركەوتنی ئەو وەزارەتە و پێشكەشكردنی پشتیوانی تەواو بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەمی.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی ئاوەدانی بۆ ناوچە گەشتیاری و شوێنەوارەكان لەسەرجەم پارێزگاكان و ئامادەكردنیان بەو جۆرەی شایستەی خێزانە عێراقیەكان بێت، ئاماژەی بە گرنگی كرانەوەش كرد بەرووی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتوەكان لەوبوارەدا.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە كاراكردنەوەی فەرمانگەكانی سینەما و شانۆی كرا لەرێی گەورە كەسایەتیەكانی عێراقەوە، لەگەڵ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی ئەو وەزارەتە بۆ بوژانەوەی بە جۆرێك خزمەت بە هاوڵاتیان بكات لەرێگەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیەوە.
لای خۆیەوە حەمەدانی سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد لەبەرامبەر بەرداوامبوونی؛ لەسەر پشتیوانیكردنی بواری رۆشنبیری، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر هەوڵی وەزارەتەكەیان بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ سەندیكا و دەستە ناحكومیەكان، و كاردن بۆ پێكهێنانی چەترێكی رۆشنبیری تا سەرجەم عێراقیەكان لە خۆ بگرێت.