سەرۆك كۆمار داوای چارەسەركردنی كێشەی ئاو دەكات ئەردۆغانیش بەلێن دەدات 5 ملیار دۆلار بداتە عێراق

ئەمنی
  • 3-01-2019, 00:00
  • +A -A

    ئەنكەرە – ا ه ع
    سەرۆك كۆمار رایگەیاند، عێراق و توركیا پێویستیان بە رێككەوتنێكی بەهێز و فراوان هەیە لە هەموو بوارەكاندا.
    د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "بە پەیامی برایەتی نێوان عێراق و توركیا و ئامادەیی لە كاری پێكەوەیی هاتووینەتە ئەنقەرە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراقی پێویستی بەهاوكارییەكانی وڵاتانی دەرەوە هەیە، عێراق بەهۆی ئەو هەڵكەوتە ستراتیژییەی كە هەیەتی دەتوانێت زۆركار بكات، عێراق و توركیا دەتوانن دەست لەناودەست پێكەوە زۆر بابەت چارەسەربكەن".
    سەرۆك بەرهەم ساڵح راشیگەیاند، "بە پامێكی زۆر روونەوەی هاتووین، ئەوەیش ئەوەیە عێراق پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە و دەمانەوێت دووبارە لەرووی و بونیادنانەوە و ئەندازیارییەوە رۆڵی بەهێز و گرنگ لە ناوچەكەدا ببینین كە ئەوەی مافێكی خۆمانە و لەمسۆنگەیەشەوە بەهەموو جۆرێك ئامادەی كاری پێكەوەیین لەگەڵ توركیادا"
    ئەوەشی وت، "خەڵكی ئێمە شایستە ژیانێكی ئازادانە و شەرەفمەندانەیە و هاتووین بە هەماهەنگی لەگەڵ توركیا كاربكەین و ئێمەش پێویستمان بەكۆمەڵێك دەستێوەردانی دەرەوە نییە".
    رونیشیكردەوە، "ئەو قەیرانانەی كە هەیە دەتوانین چارەسەریان بكەین و بەو پێگە ستراتیژیەی كە عێراق و توركیا هەیانە دەتوانین زۆرشت بكەین، ئەم هەماهەنگییە خزمەت بە هەردوولا دەكات".
     
    سەرۆك بەرهەم وتیشی، پێش ئەوەی سەردانی توركیا بكەم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبوومەوە و پەیامی ئەویش بریتیبوو لەوەی كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا زۆر بەرەو پێشتر ببەین و چاوەڕوانیمان لە توركیا ئەوەیە ئەو شوێنانەی كە بەهۆی تیرۆرەوە خاپووركراون لەرووی بونیادنانەوە جێدەستی خۆیان تێدا هەبێت.
     
    رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند، عێراق لە شەڕی دژی داعشدا سەركەوتوو بووە و باجی ئەو شەڕەشی بە قورسی لەسەر كەوتووە و مێژووی شارستانییەتی عێراق بەهۆی داعشەوە لەناوچوو.
     
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هەزارەها برای عێراقیمان لەشەڕی داعشدا لەناوچوون، توركیا لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا هاریكاری عێراقی كردووە و ئێستاش لە هەموو بواریێكدا و بەهەموو جۆرێكی ئامادەی هاریكارین".