به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠١٩/١/٢ دواین گۆڕانكارى دۆخى ئه‌منى و سیاسی له وڵات له‌گه‌ڵ د.عادل عه‌بدولمه‌هدى تاوتوێكرد.
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا سەبارەت بە دواین پێشهات و گۆرانكارییه‌كانى گۆره‌پانى ھەرێمایەتی و نێوده‌وڵه‌تى و ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى عێراق، هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له باره‌ی هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار بۆ توركیا كه بڕیاره سبه‌ى پێنج شه‌ممه ئه‌نجامی بدات.
هه‌ر له دیداره‌كدا هه‌ردوولا ئه‌و به‌رنامه حكومییهیان خسته‌روو كه له نێوان پێكهاته سیاسییه‌كان رێكکه‌وتنى له‌سه‌ركراوه و پێویستى پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش دووپاتكرایه‌وه، هاوكات گرنگى ته‌واوكردنى پێكهێنانى حكومه‌ت ته‌ئكیدكرایه‌وه.
سه‌رۆك كۆمار داوایكرد ئه‌و پێویستییه به‌دى بێت كه ویستى هاووڵاتیانه له‌رووى باشكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كاركردن، ته‌ئكیدیشى كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزى نیشتمانى و به‌هێزكردنى لێكتێگه‌یشتنى هێزه سیاسییه‌كان.