محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوەكەی رۆژی سێشەممەی كرد كە ژمارەیەك بێ تاوانی لە قەزای تەلەعفەر كردە ئامانج.
لەرێزیان لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانی وتیشی "دوبارەبونەوەی پێشلكاریە ئەمنیەكان لە ناوچە رزگاركراوەكان واپێویست دەكان پێداچونەوەی بەپەلە بۆ پلان و رێوشوێنە ئەمنیە پەیرەوكراوەكان بكرێت بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە".
حەلبوسی تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری هێزە ئەمنیەكان لە بواری هەوڵگری و لە میانی داشتنی پلانی نوێ و زیادكردنی توانای هێزە ئەمنیەكان بۆ چاودێری كردنی شانە تیرۆریستیەكانی داعش.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی كرد هەوڵی ئەمنی و هەوڵگری پتەوبكرێت لەگەڵ ئاشكراكردنی هۆكاری ئەو پێشلكاریانە و بەرگرتن لە هەموو ئەوانەی دەیانەوەێت یەكگرتویی كۆمەڵگەیی تێكبدەن و ئاشتی ئەهلی لەو ناوچانە بشێوێنن.