كەعبی ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی تەلەعفەر دەكات و بەڵێنی لێكۆڵینەوە لە رداوەكە دەدات

ناوخۆ
  • 25-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    حسێن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی تەلەعفەری كرد كە خەڵكی بێ تاوانی كردە ئامانج.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند كەعبی تەئكیدی كردەوەتەوە لەسەر گرنگی پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی و بەهێزكردنی توانانی بەدەستهێنانی زانیاری، هاوكات غەمباری خۆی نیشاندا بۆ ئەو قوربانیانەی لە تەقینەوە نیرۆریستیەكە كەوتەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كەعبی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كردوە و بەڵێنی داوە بە چاودێریكردنی وردەكاری روداوەكە لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكان.