حەلبوسی بە بۆنەی جەژنەكانی لەدایكبوون پیرۆزبایی لە مەسیحیەكان دەكات

ناوخۆ
  • 25-12-2018, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پیرۆزبایی لە مەسیحیەكانی عێراق و جیهان كرد بە بۆنەی جەژنەكانی لەدایكبوون و هاتنی ساڵی نوێی زاینیەوە، هیوای خواست بۆ ئەوان و عێراقییەكان بە گشتی ساڵی نوێ لێوان لێوبێت لە خێر و ئاشتی.
    حەلبوسی لە دەقی پیرۆزباییەكەی ڕایگەیاند:
    جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە برا مەسیحیەكان لە عێراق و جیهان دەكەم بە بۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) و نزیكبونەوەی ساڵی نوێی زایینی، هیوای سەقامگیری و ژیانێكی شایستە لە عێراقێكی ئارام و یەكگرتوو لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی، ساڵی نوێش لێوان لێوبێت لە خێر و ئاشتی.
    جەژنەكانی لەدایكبوون لەمساڵدا جیاوازە، هاوكاتە لەگەڵ یادی یەكەمی سەركەوتن و رزگاركردنی وڵات لە تیرۆریستانی داعش، بەم بۆنەیەوە پابەندترین بە بە یەكێتیمان و پتەوكردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی هاوبەش لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی گەلی عێراق، نیشتمان بە بێ رۆڵەكانیەوە بوونی نییە.
    هەموو ساڵێك عێراق و هەمووان لە خۆشیدابن