لەمیانەی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی روسیای فیدراڵ، سەرۆک کۆمار بایەخی پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا دووپات کردەوە

ناوخۆ
  • 25-12-2018, 00:00
  • +A -A

    سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە بەڕێز ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی كۆماری روسیای فیدراڵ لە عێراق.

    لە دیدارەكەدا بەڕێز سەرۆك كۆمار پێویستی پشتیوانیكردنی ئەو هەوڵانەی دووپاتكردەوە كە لە ئارادان بۆ ڕێگە چارەی ئاشتی و كۆتاییهێنان بەگێژاوی توندو تیژی، هەروەها ئاماژەیكرد بە چڕ كردنەوەی ھەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا.

    بەڕێزیان بایەخی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی روونكردەوە كە هەردوو وڵاتی دۆست بە یەکەوە دەبەستێتەوە لە بوارەكانی ئەمنی و سەربازیی و ئابووریدا، هاوكات پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییە جیا جیاکانی خستەروو تا هەموو بوارەكانی تریش بگرێتەوە.

    لای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا خواست و نیازی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ بەهێزكردنی هاریكاریی ئەمنی و ئابووری لەگەڵ عێراقدا.